Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:30

ئیسرائیل و ئەرجەنتین ڕێککەوتننامەی ئیسحاقیان واژوو کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەرجەنتین "ڕێککەوتننامەی ئیسحاق" و ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد.

ڕۆژی دووشەممە 20ـی نیسان، میدیای فەرمیی ئیسرائیل (KAN) بڵاوی کردەوە، بنیامین نەتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە قودس پێشوازی لە  خاڤیێر مێلی، سەرۆکی ئەرجەنیتن کرد

میدیای ئیسرائیل ئاشکرای کردووە کە لە دیدارەکەدا، ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی ئاسایش و ژیریی دەستکرد واژوو کراون.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گوتی: "بەیەکەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەرجەنتین، دۆستێکی ڕاستەقینەی ئیسرائیل، هاوکارییەکان لە بوارە گرنگەکاندا قووڵتر دەکەینەوە: ئاسایش، ئابووری، داهێنان و پەروەردە".

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ھەر لە میانی دیدارەکەی نێوان سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەرجەنیتن "ڕێککەوتننامەی ئیسحاق"ـیان واژوو کراوە کە بریتییە لە ھاوبەشی ستراتیژی.

دوێنێ یەکشەممە 19ـی نیسان، خاڤیێر مێلی، سەرۆکی ئەرجەنتین، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تەل ئەڤیڤ.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.