Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:47

ئەمریکا باس لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئێرانی دەکات و تاران ڕەتی دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە دەریای عەرەبدا دەستیان بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری ئێرانی بەناوی (M/V Touska)دا گرتووە، ئەوەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سێنتکۆم، کەشتیی جەنگیی (USS Spruance) بەرپەرچی کەشتییە ئێرانییەکەی داوەتەوە لە کاتێکدا بەرەو بەندەری عەباس ڕۆیشتووە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە پێش دەستبەسەرداگرتنەکە بۆ ماوەی 6 کاتژمێر هۆشداریی بەردەوامیان داوەتە کەشتییەکە.

لە بەرانبەردا، ئاژانسی مێهری ئێرانی گێڕانەوەکەی ئەمریکای ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا تەقەیان لە کەشتییەکی بازرگانیی ئێران کردووە تاوەکو ناچاری بکەن بگەڕێتەوە، بەڵام لە هەوڵەکەیان شکستیان هێناوە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی ئامادەبوونی بەکاتی و وەڵامی خێرای یەکەکانی سوپای پاسداران، هێزە ئەمریکییەکان ناچار بە پاشەکشە و ڕاکردن لە ناوچەکە کراون.

تائێستا لایەنەکان لەسەر ئاستی فەرمی بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی لێدوانی دژبەیەک لەبارەی ئەم ڕووداوە دەریایییەی کەنداوی عومان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.