نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرای كرد، رەنگە ئەمریكا ناچار بێت پشكنین بۆ ەموو ئەو كەشتییانە بكات كە لە ئێرانەوە دەچنە چین، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ ڕێگریكردن لە هەناردەكردنی نەوتی ئێران دێت.
مایك واڵتز نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه بۆ ئاژانسی (سی بی ئێس)ی ئه‌مریكی گوتی: تا ئێستا هه‌موو بژارده‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌مریكا دژی ئێران وڵایه، بۆیه نامه‌وێت باسی ئه‌گه‌ر و واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپڕاسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر ئێران بكه‌م.
ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) پێشتر رایگه‌یاندبوو، هێزەکانی ئەمریکا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بازرگانی و نه‌وته‌كانی پەیوەست بە ئێرانەوە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەرەوەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا له رۆژی 13ی ئه‌م مانگه‌وه گه‌ماڕۆی خستووه‌ته سه‌ر گه‌رووی هورمز و رێگه نادات هیچ كه‌شتییه‌ك له كه‌ناراوه‌كانی ئێران نزیك ببێته‌وه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م گه‌ماڕۆیه‌ی ئه‌مریكا، سوپای پاسدارانی ئێران دووباره داخستنی ته‌واوه‌تی گه‌رووه‌كه‌ی به‌ڕووی سه‌رجه‌م كه‌شتییه‌كان راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.