Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:03

لە ئەمریكا بەهۆی تەقەكردنەوە 8 منداڵ گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی تەقەكردنی بە كۆمەڵەوە لە شاری شریڤپۆرت لە ویلایەتی لویزیانا لە وڵاتی ئەمریكا، 8 منداڵ گیانیان لەدەست دا.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە: بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە تەقە لە سێ ماڵی نزیك یەكتر لە شاری شریڤپۆرت كراوە، بەهۆیەوە گولـلە بە 10 كەس كەوتووە كە 8 لەوانە منداڵن.

لە ئەنجامی تەقەكان هەر 8 منداڵەكە گیانیان لەدەستداوە كە تەمەنیان لەنێوان یەك ساڵ بۆ 14 ساڵانە.

هێزەكانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەكەدا كەسێكیان دەستگیركردووە كە ویستوویەتی ڕابكات، گومان دەكرێت هەر ئەو كەسە تەقەكەرەكە بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.