Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 07:05

ترەمپ: بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە جەی دی ڤانس نانێرینە پاكستان

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد، بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە، جەی دی ڤانس جێگرەكەی نانێرینە پاكستان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ شاندی ئێران.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (ئەی بی سی نیوز) رایگەیاند: جەی دی ڤانس جێگری سەرۆک، سەرۆكایەتی شاندی ئەمریکا ناکات لە دانوستانە چاوەڕوانکراوەكەی سبەی دووشەممە لەگەڵ ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، ئەمەش بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوەیە.

دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتێكی دیكەدا ڕایگەیاندبوو کە سبەی دووشەممە شاندێکی ئەمریکا دەچێتە ئیسلام ئاباد بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران.

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە خولی پێشووی دانوستانەکاندا کە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچوو، سەرۆكایەتی شاندی ئەمریکای کردبوو.

ترەمپ بە ئاژانسەكەی راگەیاند: ئەمجارە ڤانس سەرۆكایەتی شاندی ئەمریكا ناکات، بەهۆی هۆکاری ئەمنییەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.