Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 14:37

ترەمپ لە دوای ئاگاداری بۆ ئێران: کاتی "پیاوە باشەکە" کۆتایی هات و چیتر نەرمونیانی نانوێنم

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پلتفۆرمی ترووس سۆشیال لە  پەیامێکی تووند و هەڕەشەئامێزدا ئێرانی بە پێشێلکردنی "ڕێککەوتنی ئاگربەست" تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند؛ ئیتر کاتی نەرمونیانی بەرامبەر تاران کۆتایی هاتووە.

ترەمپ ڕایگەیاند، دوێنێ ئێران لە گەرووی هورمز تەقەی لە کەشتییە بارهەڵگرەکانی فەرەنسا و بەریتانیا کردووە، ئەمەش بە پێشێلکارییەکی گەورەی ئاگربەست ناوبرد.

بڕیارە سبەی ئێوارە نوێنەرانی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی دانوستان بگەنە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.

ترەمپ دەڵێت، داخستنی گەرووی هورمز لە سوودی ئەمریکایە و ئێران خۆی ڕۆژانە  500ملیۆن دۆلار زیان دەکات، لە کاتێکدا کەشتییەکانی ئەمریکا ڕوویان لە بەندەرەکانی تەکساس و ئەلاسکا کردووە.

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا ئەگەر ئێران ڕێککەوتنە پێشنیارکراوەکە قبوڵ نەکات، سوپای ئەمریکا "تەواوی وێستگەکانی کارەبا و هەموو پردەکانی ناو ئێران" تێکدەشکێنێت.

ترەمپ گوتیشی: کاتی "پیاوە باشەکە" کۆتایی هات و چیتر نەرمونیانی نانوێنم

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.