Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 18:19

سەرکردەیەکی حوسییەکان بۆ ترەمپ: ئەگەر بابولمەندەب دابخەین، هیچ هێزێک ناتوانێت بیکاتەوە

کوردستان TV
100%

حوسێن ئەلعەزی، سەرکردە لە گرووپی حوسییەکانی یەمەن، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر گەرووی بابولمەندەب دابخەن، هیچ هێزێک توانای کردنەوەی نابێت.

ئەلعەزی ئاماژەی بەوە کردووە: "بە پشتیوانیی خودا، ئەگەر سەنعا بڕیاری داخستنی دەرگای بابولمەندەب بدات، نەک تەنها ئەمریکا، بەڵکو هەموو مرۆڤ و جنۆکەکانی جیهانیش دەستەوستان دەبن لە کردنەوەی."

ناوبراو هۆشداریی داوەتە دۆناڵد ترەمپ و وڵاتانی هاوپەیمانی و ڕایگەیاندووە، پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بەو سیاسەت و کردە سەربازییانە بهێنن کە ڕێگرن لەبەردەم ئاشتی و ئازادی، بە پێچەوانەوە دەرئەنجامەکان باش نابن.

لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیدا، ئەو سەرکردەیەی حوسییەکان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، ئەو ڕێزە نیشانی یەمەنییەکان بدەن کە شایستەی گەل و نەتەوەکەیانە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.