Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:23

چین هەوڵی ڕێکخستنی بڵاوبوونەوەی "مرۆڤە دیجیتاڵییەکان" دەدات کە بە ژیریی دەستکرد دروست دەکرێن

کوردستان TV
100%

حکوومەتی چین لە هەوڵدایە بۆ دانانی ڕێسای نوێ و توند بۆ کۆنترۆڵکردنی دیاردەی "مرۆڤە دیجیتاڵییەکان"، کە بریتییە لە دروستکردنی کەسایەتیی لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردەوە. ئەم هەنگاوەی پەکین دوای ئەوە دێت کە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ مەبەستی سۆزداری و بازرگانی بە شێوەیەکی بەرفراوان لەو وڵاتەدا زیادی کردووە.

دیاردەی "مرۆڤی دیجیتاڵی" کاتێک سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشا کە ژانگ شینۆ، هاووڵاتییەکی چینی، دوای کۆچی دوایی باوکی پەنای بۆ ژیریی دەستکرد برد بۆ دروستکردنەوەی کەسایەتییەک لەسەر شێوە و دەنگی باوکی. هەرچەندە ئەم کارە بووەتە مایەی سەرەنج و هاوسۆزی، بەڵام هاوکات پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە کاریگەرییە دەروونییەکانی ئەم جۆرە پەیوەندییە "دەستکردانە" و ڕانەهاتن لەگەڵ ڕاستییەکانی ژیان.


بەپێی ئامارەکان، بازاڕی "مرۆڤە دیجیتاڵییەکان" لە چین لە ساڵی 2024 گەیشتووەتە نزیکەی 4.1 ملیار یوان (هاوتای 600 ملیۆن دۆلار)، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا گەشەیەکی پێوانەیی بە ڕێژەی 85% تۆمار کردووە.

لە بەرامبەر ئەم گەشە خێرایەدا، لە چین (CAC)، پڕۆژە یاسایەکی نوێی پێشنیاز کردووە بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای  - Deepfake  ئامانج لەم ڕێسایانە ڕێگریکردنە لە شێواندنی ناوبانگی کەسەکان بەبێ ڕەزامەندی خۆیان، پاراستنی منداڵان لە کاریگەرییە خراپەکانی ئەم تەکنەلۆژیایە و پاراستنی سیستەمی گشتی.


 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.