Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:03

ئیسرائیل هەڕەشەی لێدانی "وێستگەکانی وزە" لە ئێران دەکات و لیستی ئامانجەکانی نوێ کردەوە

کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئیسرائیل هۆشدارییەکی توند دەداتە تاران و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن و ئاگربەست بڕووخێت، ئێران ڕووبەڕووی "لێدانێکی کەموێنە و سەخت" دەبێتەوە کە زیانی گەورەی پێ دەگەیەنێت.

سوپای ئیسرائیل و ئەمریکا لە هەماهەنگییەکی تەواودان بۆ ئەگەری شکستهێنانی ئاگربەست کە بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواو بێت.

بەرپرسە ئیسرائیلییەکە بۆ ڕۆژنامەی "مەعاریف" ئاشکرای کردووە، لیستی ئامانجەکانیان نوێ کردووەتەوە و ئەمجارە "وێستگەکانی وزەی ئێران" لە ئامانجی سەرەکیدا دەبن.

ئیسرائیل پێی وایە ئێران لە ئێستادا لە دۆخێکی "زۆر لاواز و ماندوودایە"، ئابوورییەکەی داڕماوە و توانا سەربازییەکانی بەهۆی جەنگەوە کەمی کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی تەنها 40 ڕۆژی جەنگدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە 37 هەزار بۆمب و مووشەکیان بەسەر ئێراندا باراندووە

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.