Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:21

ترەمپ: ئیسرائیل هاوپەیمانێکی دڵسۆزە و دەزانێت چۆن بجەنگێت

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال، ستایشی ئیسرائیلی کرد و بە هاوپەیمانێکی گەورەی ئەمریکا وەسفی کرد.

ترەمپ لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: خەڵک ئیسرائیلیان خۆشبوێت یان نا، ئەوان سەلماندوویانە کە هاوپەیمانێکی گەورەی ئەمریکان. ئەوان بوێر، چاونەترس، دڵسۆز و زیرەکن.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە بە پێچەوانەی ئەوانەی لە کاتی تەنگژەدا هەڵوێستیان دەگۆڕێت، ئیسرائیل "بە توندی دەجەنگێت و دەزانێت چۆن سەرکەوتن بەدەست بهێنێت".

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانیی نێوان واشنتن و تەلئەڤیڤ لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێراندا لەوپەڕی بەهێزییدایە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.