فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، هێزە دەریایییەکانیان، لە نێویاندا کەشتییە جەنگییە تێکشکێنەرە مووشەکهاوێژەکان، بەردەوامن لە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران.
سێنتکۆم لە پۆستێکی سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دا ئاماژەی بەوە کردووە: کەشتیی جەنگیی تێکشکێنەری مووشەکهەڵگری (USS Pinckney - DDG 91) خەریکی چاودێریکردنی ئاوەکانی ناوچەکەیە بۆ پشتگیریکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەمارۆدان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم گەمارۆیە بووەتە هۆی ئەوەی کە بازرگانیی ئابووریی ئێران لە ڕێگەی دەریاوە، چ بۆ چوونە ناوەوە و چ بۆ چوونە دەرەوەی کەلوپەلەکان، بە تەواوەتی ڕابگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.