Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:38

قالیباف: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ لابردنی مین لە گەرووی هورمز پێشێلکردنی ئاگربەستە

کوردستان TV
100%

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، گەرووی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە و هاتوچۆ تێیدا بە سنوورداری دەمێنێتەوە، تا ئەو کاتەی ئەمریکا کۆتایی بە گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران دەهێنێت.

قالیباف لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لابردنی مین لەو ڕێڕەوە ئاوییەدا، بە پێشێلکردنی ئاگربەست دادەنرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی واشنتن کرد و گوتی: ئێمە وەفدی ئەمریکامان لە ئیسلامئاباد ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر کەشتیی لابردنی مینی ئەوان تەنانەت کەمێکیش بێتە پێشەوە، ڕاستەوخۆ دەکرێتە ئامانج.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.