Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:20

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس گەیشتە عێراق

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران، لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا گەیشتە عێراق بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسیی وڵاتەکە.

سەرچاوە میدیاییەکان  لە زاری سەرچاوەیەکی ناو "چوارچێوەی هەماهەنگی" بڵاویکردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتووەتە عێراق. بەپێی وتەی سەرچاوەکە، ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی قائانی بریتییە لە گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی کە ماوەیەکی زۆرە پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا پەکخستووە.

ئەم سەردانەی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە کاتێکدایە کە عێراق بە دۆخێکی هەستیاری سیاسی و تەمومژاویدا تێپەڕ دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت قائانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببێتەوە بۆ نزیککردنەوەی دیدو بۆچوونەکان و تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.