Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەید عەممار حەکیم کرد، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ سەید عەممار حەکیم خواستووە. لە دەقی پەیامەکەدا هاتووە: "بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان، جەنابی سەید عەممار حەکیمی بەڕێز، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و توفیقتان بۆ دەخوازین."

ئەم پیرۆزباییەی سەرۆک بارزانی لە کاتێکدایە کە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە کۆنگرەی گشتی خۆیدا، جارێکی دیکە متمانەی بە سەید عەممار حەکیم بەخشییەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی ڕەوتەکە بۆ قۆناغی داهاتوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.