Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 19:13

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵکوتانە سەر ئەو کەشتیانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشیدایە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی و هەڵکوتانە سەر ئەو کەشتیانەی لە ناوچەکەدا هاتوچۆ دەکەن و گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەبێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەو ڕۆژنامەیە، بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە داوە کە هێزەکانیان ڕاهێنانی تایبەتیان ئەنجامداوە بۆ دەستبەسەرداگرتن و پشکنینی ئەو کەشتیانەی کە گومانی هێڵکردنی چەک یان کەلوپەلی قەدەغەکراویان بۆ تاران لێ دەکرێت.

ئەم هەنگاوەی واشنتن لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ڕێڕەوە دەریاییە نێودەوڵەتییەکان ڕووی لە هەڵکشان کردووە. چاودێران ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەم ئامادەکارییانەی سوپای ئەمریکا پەیامێکی ڕوونە بۆ تاران بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر جموجۆڵێکی دەریایی کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.