نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە پێشوازی لە شاندێکی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان کرد و پێکەوە تاوتوێی میکانیزم و مەرجەکانی هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنی گەلیان کرد بە ئامانجی مسۆگەرکردنی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە.
ئەمڕۆ لە بینای پارێزگای حەسەکە، نورەدین ئەحمەد پارێزگاری شارەکە، پێشوازی لە شاندێکی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل کرد، کە پێکهاتبوون لە عەمید زیاد عایش، نێردەی سەرۆکایەتی و ئەحمەد ئەحمەد، سەرۆکی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە میکانیزم و مەرجەکانی دیاریکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی گەل کرا، هەردوولا جەختیان لەسەر پەیڕەوکردنی پێوەرە ستانداردەکان و ڕێکارە یاساییەکان کردەوە بۆ گەیشتن بە نوێنەرایەتییەکی گشتگیر کە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستادا بگونجێت.
هەر لەو دیدارەدا، ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی چەند لێژنەیەکی لاوەکی بە مەبەستی خێراکردنی ڕێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان. پارێزگاری حەسەکە جەختی لە گرنگی بنەما ڕوون و شەفافەکان کردەوە لە هەڵبژاردنی ئەندامەکاندا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بکات، لای خۆشیانەوە شاندی میوان ئامادەیی خۆیان بۆ بەردەوامی هەماهەنگییەکان نیشان دا تاوەکو پڕۆسەکە بە باشترین شێوە بەڕێوە بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.