Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:20

ترەمپ بەڵێن دەدات بنبڕی ماددەی هۆشبەر بکات و کۆتایی بە بازرگانیکردن پێوەی بهێنێت

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بنبڕکردنی ماددەی هۆشبەر و ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی، جەختیشی کردەوە کە "ماددەی هۆشبەر ناهێڵین" و ڕێگە نادەین ئەو ژەهرە ژیانی هاووڵاتییانمان وێران بکات.

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین پەیامیدا ئاماژەی بەوە دا، کە پلانێکی توندی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و کارتێلەکان، بەتایبەتی لەڕێگەی توندکردنەوەی کۆنتڕۆڵی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی. ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەو ماددانە ساڵانە هەزاران گەنجی ئەمریکی دەکوژن و پێویستە بە توندترین شێوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە بازرگانیی پێوە دەکەن.

هەروەها ترەمپ باسی لەوە کرد، کە کار دەکات بۆ ئەوەی ئەمریکا لە ماددەی هۆشبەر پاک بکاتەوە و پارێزگاری لە خێزانەکان بکات، بەڵێنی دا کە بە هێزێکی زیاترەوە ڕووبەڕووی ئەو قەیرانە دەبێتەوە کە بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.