Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 16:06

بەریتانیا: هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر لە کەناراوەکانی عومان

کوردستان TV
100%

دەستەی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێکیان پێگەیشتووە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر بە "مووشەک یان تەقەمەنی" لە کەناراوەکانی سوڵتاننشینی عومان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو دەستە دەریاییە، ڕووداوەکە لە دووری ٢٥ میلی دەریایی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کەناراوەکانی عومان ڕوویداوە. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە کەشتییەکە لە جۆری بارهەڵگری کانتینەرە و بە "مقذوف" (مووشەک یان هاوەن) کراوەتە ئامانج، تا ئێستاش زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەو هێرشە بە فەرمی ڕانەگەیەندراون.

 

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.