سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ خولی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن بە نێوەندگیری پاکستان دیاری نەکراوە، ئەمەش دوای شکستهێنانی خولی یەکەمی گفتوگۆکان دێت.
خەتیب زادە لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "تاوەکو لەسەر چوارچێوەی کارەکان ڕێکنەکەوین، ناتوانین هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەکان دەستنیشان بکەین."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا تاران سەرنج دەخاتە سەر داڕشتنی کۆتایی بۆ چوارچێوەی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا و گوتی: "نامانەوێت هیچ دانوستان یان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەین کە ئەنجامەکەی شکستهێنان بێت، چونکە شکست لە دانوستانەکان دەبێتە بیانوویەک بۆ خولێکی دیکەی پەرەسەندنی گرژییەکان."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.