Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 19:36

ماکرۆن حزبوڵا بە کوژرانی سەربازێکی فەرەنسی تۆمەتبار دەکات

کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، دوای کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە باشووری لوبنان، داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کرد ئاسایشی هێزەکانی ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتی (یونێفێل) بپارێزن و حزبوڵای لوبنانیشی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار کرد.

ئەمڕۆ شەممە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنی جیاوازدا لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆک و نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، داوای لێکردن "ئاسایشی سەربازانی یونێفێل" گەرەنتی بکەن. ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی ئاشتیپارێز لە باشووری لوبنان، سەربازێکی فەرەنسی کوژرا و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

ماکرۆن لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) ڕایگەیاند: "هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە حزبوڵڵا لە پشت ئەو هێرشەوە بێت". هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی لوبنان کرد کە بە زووترین کات لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەی ڕووداوەکە بکەن و ئەنجامدەرانی بدۆزنەوە و ڕاپێچی دادگایان بکەن. سەرۆککۆماری فەرەنسا جەختی لەوەش کردەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک هێزەکانی پاراستنی ئاشتی بکرێنە ئامانج.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.