دهسهڵاتدارانی ئێران ڕەتیانكردهوه ڕازی بوو بن بە گواستنەوەی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو، ئەمەش دوای ڕۆژێک لە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر ئەو پرسە.
لای خۆیهوه، ئیسماعیل بهقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بۆ تەلەفزیۆنی فهرمی ئێران بڵاویکردەوە، "یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ هیچ شوێنێک ناگوازرێتەوە. هەروەک چۆن خاکی ئێران بۆ ئێمە پیرۆزە، ئەم پرسە بۆ ئێمە گرنگییەکی زۆری هەیە".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: پرسی گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ ئەمریکا هەرگیز لە دانوستانەکاندا باس نهكراوه.
جێی باسه، ترهمپ ڕۆژی پێنجشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە ئێرانییەکان "ڕازی بوونه لەسەر ڕادەستکردنی یۆڕانیۆمی پیتێنراو، بهڵام هیچ له بهرپرسانی باڵای ئێران پشتڕاستی قسهكهی دۆناڵد ترهمپیان نهكردهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.