Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 15:03

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە گەشت و سەیران ڕوونكردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی شەرعی لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە گەشت و سەیراندا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە دەشت و دەر دروست نییە و نوێژەكە بەتاڵە.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: هەر کەسێک دوای نوێژی بەیانی ڕۆژی هەینی لە شار دەرچێت، نوێژی هەینی لەسەر واجب دەبێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان یان سەفەرەکەیان بخەنە دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی، یان لە ڕێگە لەو مزگەوتانەی مۆڵەتی فەرمییان هەیە، نوێژەکەیان بکەن.

لە ڕاگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا هەروەها هاتووە: یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی نوێژی هەینی ئەوەیە کە دەبێت لەناو ئاوەدانی و لەو مزگەوتانەدا بێت کە ڕەزامەندی فەرمییان هەیە، بۆیە ناکرێت گرووپێک بۆ خۆیان لە دەشت و دەر مەڕاسیمی نوێژی هەینی ئەنجام بدەن.

جەختیشی كردەوە، ئەگەر گرووپێک لە دەرەوەی ئاوەدانی و مزگەوت نوێژەکە بکەن، بەپێی شەریعەت نوێژەکەیان بەتاڵە.

لە كۆتاییدا ئەنجوومەنی باڵای فەتوا داواشی لە هاووڵاتییان و گەشتیاران كرد گرنگی زیاتر بە پارێزگاریکردن لە ژینگەی کوردستان بدەن و لە کاتی گەشتەکانیاندا پاکوخاوێنی شوێنە گشتییەکان بپارێزن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.