Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 02:12

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران كۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی شەممە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەبچێت بۆ یەكلاكردنەوەی تاكە بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.

فیراس مسلماوی گوتەبێژی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندووە: سبەی شەممە كۆبوونەوەی تایبەتی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا بەفەرمی كەسێك دیاری بكرێت بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.

هەروەها رایگەیاندووە: ئامانجی کۆبوونەوەی سبەی شەممە چەسپاندنی کۆدەنگی نیشتمانی و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسییە بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق.

گوتەبێژی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان جەختیشی كردەوە كە هاوپەیمانیەتییەكەیان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی ئەم كۆبوونەوەیە ببێتە خاڵی دەستپێك بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی خزمەتگوزاری نیشتمانی كە لەگەڵ خواستەكانی گەلی عێراق و دوور لە سیاسەتی رێگریكردن یەك بگرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.