نيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا، لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ سووریا به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ کران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هاوكاريى ناوچه‌يى بۆ ڕێگريكردن له هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى.
دۆخى سووريا، كورد و پێكهاته‌كان له سووريا تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيایدا نێچیرڤان بارزانی سوپاسى ئەحمەد ئه‌لشه‌رع و حكوومه‌تى سوورياى كرد بۆ هه‌نگاوه‌كان و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.
لاى خۆشیيه‌وه ئەحمەد شه‌رع سوپاسى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى و سه‌ركردايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ په‌رۆشى و هاوكارى و پشتگيرييان له ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە بە بانگهێشتێکی فەرمی و بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئەنتاڵیا، گەیشتبووە وڵاتی توركیا.
سەرۆكی هەرێم هەر ئەمڕۆ هەینی و لە كاتێكی دیكەدا، لەگەڵ تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا كۆببووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.