Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 17:42

ئێران پێشوازیكردنی له‌ ئاگربه‌ستی ئیسرائیل و لوبنان راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێشوازیكردنی خۆی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان دەربڕی و جەختی کردەوە کە ئەم پێشهاتە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی تۆكمه‌ نێوان تاران و واشنتۆن و بە نێوەندگیریی پاکستان هاتووەتە ئاراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تاران هەر لە سەرەتاوە جەختی لەسەر پێویستی گەیشتن بە ئاگربەستێکی سەرانسەری له‌ ناوچەکەدا کردووەتەوە، بە لوبنانیشەوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاتووه‌: ئه‌م ئاگربه‌سته‌ به‌ هەوڵی مەزنی وڵاتی پاکستان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ کە بووە هۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە لوبنان.

هەروەها ئێران جەختی لە پێویستی کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی باشووری لوبنان و ئازادکردنی دیلەکان کردەوە. ئه‌مه‌ وێڕای پێویستیی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئاواره‌كان و بونیادنانه‌وه‌ی لوبنان بە پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.