Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 06:46

دۆناڵد ترەمپ: ئێران بە نزیكەیی لەسەر هەموو شتێك رازی بووە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە ئێران بە نزیكەیی لەسەر هەموو شتێك رازی بووە، ئاماژەی بەوەش دا كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندی هەردوو وڵات دووبارە كۆدەبنەوە و رەنگە رێككەوتنی كۆتایی رابگەیەنرێت.

ترەمپ لەبەردەم كۆشكی سپی بۆ میدیاكان رایگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و ئێران هەنگاوی باشی بڕیوە و رەنگە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە شاندی هەردوو وڵات كۆببنەوە.

راشیگەیاند: ئێران بە نزیكەیی لەسەر هەموو شتێك رازی بووە، رەنگە ئەمجارە بەخۆم بچمە ئیسلام ئاباد بۆ واژۆكردنی رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئێران.

ترەمپ هەروەها رایگەیاند: لێدوانێكی زۆر گرنگمان هەیە، ئەویش ئەوەیە كە ئێران تا 20 ساڵی دیكە چەكی ئەتۆمی نابێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئێران ئێستا رازییە بەهەموو ئەو شتانەی پێشتر ڕەتی دەكردەوە، ئەمەش رەنگدانەوەی گۆڕانكارییەكی باشە لە پێگەی دانوستانەكاندا.

لە كۆتاییدا سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە، بەمنزیكانە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئێراندا رابگەیەنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.