دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان رادەگەیەنێت، ئەوەش دوای زیاتر لە سێ دەیە لە پچڕانی تەواوەتی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
ترەمپ لە پلاتفۆرمی "ترووس سۆشیاڵ" ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرکردەکانی ئیسرائیل و لوبنان پێکەوە کۆدەبنەوە، ئەمەش یەکەم پەیوەندیی لەو ئاستەدا دەبێت لە دوای ساڵی 1990ـەوە (واتە دوای 34 ساڵ).
ئەم ڕاگەیاندنەی ترەمپ هاوکاتی ئەو هەواڵانەیە کە باس لە نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنی کۆتایی ئاگربەست دەکەن، دوای هەفتەکان لە شەڕی سەختی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بۆ (سکای نیوز) جەختی کردەوە کە ترەمپ پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە کۆتایی بە دوژمنکارییەکان بهێنێت،
ئەم جوڵە دیپلۆماسییەی ترەمپ لە کاتێکدایە، چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی گفتوگۆکانی ئەمڕۆ نەخشەی سیاسی و سەربازیی ناوچەکە بگۆڕێت و کۆتایی بە یەکێک لە خوێناویترین قۆناغەکانی ململانێی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.