Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:49

گۆڕستانی ئۆتۆمبێلەکان لە چین

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ 15ی نیسانی 2026، وێنەیەکی ئاسمانی لە ناوچەیەکی کراوە لە دەرەوەی شاری هانگژۆ لە ڕۆژهەڵاتی چین بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە ئۆتۆمبێلە کۆن و تێکشکاوەکان بەسەر یەکدا کەڵەکە کراون.

ئەو وێنانەی لە پارێزگای ژێجیانگ گیراون، دیمەنی سەدان ئۆتۆمبێل نیشان دەدەن کە وەک پاشماوەی پیشەسازی لەو ناوچەیەدا کۆکراونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن خاوەنەکانیانەوە یان بەپێی ڕێکارە یاساییەکان وەک ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو و تێکشکاو دەستنیشانکراون و چیتر بۆ بەکارهێنان گونجاو نین.

جێی ئاماژەیە، چین لە ساڵانی ڕابردوودا هەڵمەتێکی فراوانی بۆ کەمکردنەوەی ئۆتۆمبێلە کۆنەکان و پشتبەستن بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەستپێکردووە، بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان. ئەم سیاسەتە بووەتە هۆی دروستبوونی چەندین ناوچەی لەم شێوەیە کە بە "گۆڕستانی ئۆتۆمبێلەکان" دەناسرێن، کە تێیدا ئەو ئۆتۆمبێلانەی تەمەنی یاساییان تەواو بووە یان بەهۆی تێپەڕاندنی ئاستی ڕێگەپێدراوی دووکەڵەوە قەدەغە کراون، کۆدەکرێنەوە تاوەکو لە قۆناغەکانی داهاتوودا ریسایکلین بکرێن و بۆ کاری پیشەسازی سوودیان لێ وەربگیرێتەوە.



جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.