Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

ئیسرائیل: دانوستانەکان لەگەڵ لوبنان دەرفەتێکی مێژووییە

کوردستان TV
100%

حکوومەتی ئیسرائیل پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی لەگەڵ لوبنان کرد و ڕایگەیاند، ئەم لێکتێگەیشتنانە "دەرفەتێکی مێژوویی"ن بۆ لاوازکردن و کۆتاییهێنان بە نفووز و هەژموونی حیزبوڵا لە ناوچەکەدا.

حکوومەتی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکییان لەم گفتوگۆیانە، جێگیرکردنی ئاسایشە لە سنوورە باکوورییەکانی وڵاتەکەی و ڕێگریکردنە لەوەی حیزبوڵڵا بتوانێت جارێکی دیکە هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل دروست بکاتەوە. جەختیشی کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێک دەبێت گەرەنتی ئەوە بدات کە حیزبوڵڵا لە ناوچە سنوورییەکان پاشەکشە بکات و تواناکانی بۆ هێرشکردن سنووردار بکرێن.

جێی ئاماژەیە، لە دوای 8ی ئۆکتۆبەری 2023وە، گرژی و پێکدادانی سەربازی لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بەردەوامی هەبووە، کە زیانێکی زۆری مرۆیی و ماددی لە هەردوو لایەنی سنوورەکە لێکەوتووەتەوە. ئەم هەوڵە نوێیانەی ئیسرائیل بۆ ڕێککەوتن لە کاتێکدایە، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئەمریکا فشارێکی زۆر دەکەن بۆ ئەوەی ئاگربەستێکی هەمیشەیی بێتە کایەوە و لوبنان لە مەترسییەکانی جەنگێکی وێرانکەر دووربخرێتەوە، کە تێیدا حیزبوڵڵا وەک لایەنێکی سەرەکیی ململانێکە دادەنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.