مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە بەرامبەر گەمارۆ و فشارە نێودەوڵەتییەکاندا "تەسلیم نابێت" و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییەکانی خۆی.
پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران خوازیاری ئاشتی و سەقامگیرییە، بەڵام قبووڵی ناکات هیچ لایەنێک بە زمانی هەڕەشە لەگەڵ تاران بدوێت، گوتیشی: "ئێمە بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەین و پاشەکشە لە مافە ڕەواکانمان ناکەین."
ئەم لێدوانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە کە ئێران بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێپەڕ دەبێت و گەڕانەوەی دووبارەی دۆناڵد تڕەمپ بۆ کۆشکی سپی لە ساڵی 2025، ئەگەری توندکردنەوەی زیاتری سزاکانی سەر تارانی زیاد کردووە. پزیشکیان کە وەک کەسایەتییەکی ڕیفۆرمخواز ناسراوە، لە دوای دەستبەکاربوونییەوە هەوڵ دەدات هاوسەنگییەک لە نێوان کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوا و پاراستنی هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا دروست بکات، بەتایبەت لەم قۆناغەدا کە ناوچەکە لەبەردەم مەترسیی جەنگێکی فراوانتردایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.