حکوومەتی ئیسرائیل بە فەرمی سوپاسی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکای کرد، بۆ ئەو ڕۆڵەی گێڕاویەتی لە نێوەندگیری و سەرخستنی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان.
حکوومەتی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ئاماژەی بەوە کرد: "سوپاسی سەرۆک تڕەمپ دەکەین بۆ نێوەندگیری لە دانوستانەکان لەگەڵ لوبنان"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هەوڵ و پشتگیرییەکانی تڕەمپ لە پرۆسەی گەیشتن بە ڕێککەوتن.
ئەم هەڵوێستەی حکوومەتی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان بە نێوەندگیرییەکی نێودەوڵەتی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. چاودێران باس لەوە دەکەن کە تیمی دۆناڵد تڕەمپ لەگەڵ ئیدارەی ئێستای ئەمریکا هاوئاهەنگییان هەبووە بۆ خێراکردنی پرۆسەی ئاگربەست، پێش ئەوەی تڕەمپ لە 20ی مانگی 1ی 2025 بە فەرمی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەستبەکار بێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.