واشنتن ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هەبوونی ڕێککەوتنێک دەکەن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست لەگەڵ تاران و جەختی لەوە کردەوە کە هیچ هەنگاوێکی لەو شێوەیە نەنراوە.
بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە چاودێریکردنی وردی جموجۆڵەکان و هیچ بڕیارێکی نوێ لەبارەی درێژکردنەوەی ئاگربەست یان لێکتێگەیشتنی نوێ لە ئارادا نییە.
ئەم هەڵوێستەی واشنتن لە کاتێکدایە، کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر چەندین دۆسیەی جیاواز بەردەوامییان هەیە. پێشتر چەندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ڕەنگە لێکتێگەیشتنی ناڕەسمی بۆ کەمکردنەوەی پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا هەبێت، بەڵام ئەم لێدوانە فەرمییەی بەرپرسە ئەمریکییەکە هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.