Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 19:26

سێنتكۆم ئاماری یەكەم 24 كاتژمێری گەماڕۆی سەر گەرووی هورمز بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئاماری یەكەم 24 كاتژمێری گەماڕۆی سەر گەرووی هورمزی بڵاو كردەوە و رایگەیاند، هیچ پێشێلكارییەك نەبووە و 6 كەشتی هەوڵیانداوە لە كەناراوەكانی ئێران نزیك ببنەوە، بەڵام ناچار كراون بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.

سێنتكۆم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاند: زیاتر لە 10 هەزار دەریاوان و هێزی دەریایی و فڕۆکەوانی ئەمریکی لەگەڵ زیاتر لە دەیان کەشتی جەنگی و دەیان فڕۆکە، گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران لە گەرووی هورمز ئەنجام دەدەن.

راشیگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری یەکەمی گەماڕۆی سەر گەرووی هورمزدا هیچ کەشتییەک نەیتوانیوە بە گەماڕۆكانی ئەمریکا تێپەڕێت، هاوکات 6 کەشتی بازرگانی پابەندی ڕێنماییەکانی هێزەکانی ئەمریکا بوون و گەڕانەوە بۆ بەندەرەکانی ئێران لە کەنداوی عومان.

سێنتكۆم جەختیشی كردەوە "ئەو گەماڕۆیە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم کەشتییەکانی ئەو وڵاتانە دەسەپێنرێت کە دەچنە ناو بەندەر و ناوچە کەنارییەکانی ئێران یان دەردەچن".

لە کۆتایی بڵاوكراوەكەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئاماژە بەوەشدراوە، هێزەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە ئازادی گەشتکردن دەکەن بۆ هەموو ئەو کەشتییانەی کە لە گەرووی هورمزەوە تێدەپەڕن بۆ بەندەرەکانی دەرەوەی ئێران و دەگەڕێنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.