سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، رێككەوتنی هاوكاری بەرگریی سەربازییان لەگەڵ ئیسرائیل هەڵوەشاندووەتەوە.
جۆرجیا میلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند: بەهۆی بارودۆخی ئێستا، حكوومەتی ئیتاڵیا بڕیاری دا رێككەوتنی بەرگریی سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل نوێ نەكاتەوە و هەڵی بووەشێنێتەوە.
بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێككەوتنە، وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا لەمەودوا هیچ هاوكارییەكی سەربازی و مەشق و راهێنانێك پێشكەشی سەربازانی ئیسرائیل ناكات.
لە رابردوودا حكوومەتی ئیتاڵیا یەكێك بووە لە بەهێزترین هاوپەیمانەكانی ئیسرائیل لە كیشوەری ئەوروپا، بەڵام بەهۆی هێرشەكانی ئەم دواییەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان كە لە ئەنجامدا چەند سەربازێكی ئیتاڵی بوونە قوربانی، حكوومەتی ئیتاڵیا بڕیاری دا هاوكاری و هەماهەنگییەكان لەگەڵ ئیسرائیل رابگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.