ئەمڕۆ دووشه‌ممه، بۆ دووەم جار لە چیای کانی کفری له سنووری سیدەکان هەورەتریشقە لە خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگەی دا، به‌ڵام خۆشبەختانە جیا لە زیان گەیاندن بە کەلوپەلی کارەبایی هیچ زیانێکی دیکەی بەدواوە نەبووە .
جێی ئاماژه بۆ كردنه، ڕۆژی شەممەی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش لە (چیای حەسەن بەگ) هەر بەهۆی لێدانی هەورەبروسکە لە خالێکی هێزەکانی پێشمەرگە 3 پێشمەرگە بریندار بوون.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ هه‌ر سێ پێشمه‌رگه برینداره‌كه بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چارەسەری گەیهنرانه نەخۆشخانەی ئاشتی له سۆران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.