Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 16:52

دەروازەی کێلێ بە ڕووی گەشتیاراندا کرایەوە

کوردستان TV
100%

دوای زیاتر لە مانگێک لە ڕاگرتنی بەهۆی ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ناوچەکە، دەروازەی سنووریی کێلێ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بە ڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە 13ـی نیسان، هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی سنووریی کێلێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایی بووەوە.

عەباس عەزیز، بەڕێوەبەری گومرگی کێلێ بە خدر ڕەزگەیی پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی سنووریی کێلێ وەستابوو، دوای 45 ڕۆژ، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە، بەشێوەیەکی فەرمی هاتوچۆی گەشتیاری دەستی پێ کردەوە و هاووڵاتیان دەتوانن لێرەوە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەری گومرگی کێلێ ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکات جموجۆڵی بازرگانییش لە دەروازەکە ئاساییە و هیچ گرفتێکی نییە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.