Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 18:48

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: گەمارۆ دەخەینە سەر بەندەرەکانی ئێران

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە گەمارۆی هاتوچۆ بۆ بەندەرەکانی ئێران دەست پێ دەکات و گەمارۆکە بێلایەنانە بەسەر کەشتییەکانی هەموو وڵاتاندا دەسەپێنرێت.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە 13ـی نیسان، کاتژمێر 10ـی بەیانی بە کاتی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات (5ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر) دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی گەمارۆ لەسەر هاتوچۆی دەریایی کە دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران و دەردەچن.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو گەمارۆیە بێلایەنانە بەسەر کەشتییەکانی هەموو ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنرێت کە دەچنە ناو بەندەر و ناوچە کەنارییەکانی ئێرانەوە یان دەردەچن، بە هەموو بەندەرەکانی ئێران لەسەر کەنداوی فارس و کەنداوی عومان".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.