ئەندامێكی شاندی ئێران گرنگترین ئەو مەرجانەی ئەمریكای ئاشكرا كرد كە بوونە هۆی شكستی دانوستانەكانی دوێنێ شەممە لەنێوان شاندی وڵاتەكەی و شاندی ئەمریكا لە ئیسلام ئابادی پایتەختی وڵاتی پاكستان.
مەحموود نبوویان ئەندامی تیمی شاندی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند: چەند داواكارییەكی ئەمریكا بوونە هۆی شكتی دانوستانەكان، لەوانە: ئەمریكا داوای پشکیان لە قازانجی گەرووی هورمز لە ئێران دەکرد، گواستنەوەی 60%ی یۆرانیۆمە پیتێنراوەكانی ئێران بۆ دەرەوە، ئێرانی مافی نییە تا 20 ساڵی دیكە پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام بدات.
دانوستانەكانی دوێنێ شەممە لەنێوان شاندی ئێران و شاندی ئەمریكا لە ئیسلام ئاباد شكستی هێنا و شاندی هەردوو وڵات بە دەستبەتاڵی گەڕانەوە وڵاتەكانیان بەبێ ئەوەی هیچ چارەسەرێك بۆ كێشەی گەرووی هورمز و ئاشتی سەرتاسەری و دۆسییەی ئەتۆمی ئێران و شەڕی نێوان هەردوو وڵات دابنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.