دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەی سەپاندنی باجێکی سەرسوڕهێنەر و قورسی لەسەر کاڵا چینییەکان کرد، ئەگەر بێتو پەکین لە میانی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئێران بکات.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند: ئەگەر بزانین چین هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئێران دەکات، باجێکی 50% دەخەینە سەر کاڵاکانیان، کە ئەمەش بڕێکی یەکجار زۆر و سەرسوڕهێنەرە.
ئەم هەڕەشەیەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە بڕیارە مانگی داهاتوو سەرۆکی ئەمریکا سەردانی پەکین بکات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی جەنگی دژی ئێرانەوە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان هەردوو وڵات دواخرابوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.