بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (Ynet)ی ئیسرائیلی، دوای شکستی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە پاکستان، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل فەرمانی کردووە ئاستی ئامادەباشی و ئامادەکارییە سەربازییەکان بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێشوەختە بگەیەنرێتە بەرزترین ئاست.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، "ئەیال زەمیر"، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، ڕێنمایی داوەتە سوپا کە بانکەکانی ئامانج فراوانتر بکەن و هێزی ئاسمانیش ئامادەکاری تەواو بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی چڕ و هەمەجۆر بکات.
سەرەڕای ئەم ئامادەکارییە چڕانە، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی سیاسی بۆ دەستپێکردنی کردەی سەربازی نەدراوە، بەڵکو ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێکی خێرا دێت بۆ شکستی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.