Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:19

هەفتەی داهاتوو نرخی غاز ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری نەوت و کانزای هەولێر ڕایگەیاند، نرخی غاز هەفتەی داهاتوو دادەبەزێت، ئەوەش بەهۆی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن کۆمپانیای دانا غازەوە؛ هاوکات میکانیزمی دابەشکردنیشی بە کارتی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزای هەولێر بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: "هەفتەی داهاتوو نرخی غاز دادەبەزێت و دابەشکردنی غاز ئاسایی دەبێتەوە".

بەڕێوەبەری نەوت و کانزای هەولێر دەڵێت: کێڵگەی غازی کۆڕمۆر لەلایەن کۆمپانیای دانا غازەوە بەرهەمهێنانی زیادی کردووە و چاوەڕوان دەکرێت بە زووترین کات کێشەی غاز لە هەرێم چارەسەر ببێت.

ئاری کاکەشین گوتیشی: پرۆسەی دابەشکردنی غاز بەگوێرەی کارتە ئەلیکترۆنییەکە بەردەوام دەبێت، هەرچەندە ئاستی بەرهەمهێنان زیاد بکات، بڕی زیاتر دەدرێتە بریکارەکان بۆ ئەوەی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی بکەن.

بەڕێوەبەری نەوت و کانزای هەولێر سەبارەت بە نرخی غازی بازرگانی گوتی: "لەگەڵ دابەزینی نرخی غاز، بازرگانانیش ناچار دەبن نرخەکانیان دابەزێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمەکانیان بە هاووڵاتییان بفرۆشنەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.