بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند و ئاماژە بە بەردەوامیی ناسەقامگیریی کەش و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی باراناوی دەبێت. بارانبارین سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات و دواتر کاریگەرییەکەی بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵات (هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، ڕاپەڕین، شارەزوور و گەرمیان) پەل دەكێشێت.
کەشناسی دەڵێت، بارانەکە بە شێوەی مامناوەند و لێزمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت و لەگەڵ هەورە تریشقەدا دەبێت. هەروەها لەو ناوچانەی بەرزییان لە 1000 مەتر زیاترە، ئەگەری تەزرەبارین هەیە.
کەشناسی هەرێم بۆ سبەی دووشەممە پێشبینی کردووە، ئاسمان بە نیمچە هەور دەمێنێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت. ئەگەری نمەبارانی کەم و گەواڵە بارانی بەهاری لە سەنتەری پارێزگاکان و ناوچە جیاجیاکان لە ئارادایە. هاوکات پێشبینی دەکرێت لە لووتکەی چیا بەرزە سنوورییەکان بەفر ببارێت.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18
پیرمام: 14
سۆران: 16
حاجی ئۆمەران: 9
سلێمانی: 17
چەمچەماڵ: 19
دهۆک: 18
زاخۆ: 19
هەڵەبجە: 18
گەرمیان: 19
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.