ئه‌مڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی جه‌نگ، رووسیا و ئۆکراینا هەریەکەیان 175 دیلی جەنگیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئاڵوگۆڕ كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م ئاڵوگۆركردنه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه‌چووه له رێگه‌ی ناوه‌ندی كاروباری دیله‌كانی هه‌ردوولاوه.
به‌هۆی جه‌نگی چوار ساڵه‌ی نێوان رووسیا و ئۆكراینا تا ئێستا هه‌زاران ته‌رم و دیلی جه‌نگ ئاڵوگۆری پێكراوه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه هیچ ئاسۆیه‌كی ڕوون نیه بۆ ئاگربه‌ست و پڕۆسه‌ی ئاشتیی نێوان نێوان هه‌ردوو وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.