دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دانی بەوەدانا كە سەركردەكانی ئێستای ئێران بەراورد بەوانی دیكە، زۆر عاقڵترن.
دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسی (ئێن بی سی) گوتی: گەشبینم بەمنزیكانە رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران واژۆ دەكرێت.
ترەمپ گوتیشی: سەرکردەکانی ئێران لە کۆبوونەوەکاندا زۆر جیاوازتر قسە دەکەن لەوەی کە بەرامبەر بە ڕۆژنامەکان دەیکەن.
هەروەها گوتی: سەرکردەکانی ئێستای ئێران زۆر عاقڵترن بەراورد بەوانی دیكە، لەسەر هەموو شتێک ڕازین کە دەبێ پێی ڕازی بن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە لە شەڕی 40 رۆژەی رابردوودا تەواوی سوپا ئێرانیان لەناوبردووە.
لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا كە ئەگەر ئێرانییەكان ئەمجارە رێككەوتن نەكەن، دووچاری زیانێكی زۆر بە ئازار دەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.