Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 22:40

ترەمپ داوای لە نەتانیاهۆ كردووە هێرشەكانی سەر لوبنان كەم بكەنەوە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كردووە هێرشەكانیان بۆ سەر لوبنان كەم بكەنەوە.

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا بە ئاژانسی (ئێن بی سی) راگەیاندووە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كردووە هێرشكانی سەر لوبنان كەم بكەنەوە.

بەرپرسەكەی ئەمریكا هەروەها گوتوویەتی: ئەم داوایەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بەباشی بەڕێوەبچن و سەربگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بڕیارە سبەی هەینی بەفەرمی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ئیسلام ئاباد پایتەختی پاكستان دەست پێ بكات.

دانوستانەكە بەشێوەی راستەوخۆ دەبێت لەنێوان محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی شاندی ئێران و جەی دی ڤانس سەرۆكی شاندی ئەمریكا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.