Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 12:23

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئەگەر ئێران یۆرانیۆمەکە ڕادەست نەکات بە زەبری هێز لێی دەسێنین

کوردستان TV
100%

پیت هیگسێت، وەزیری جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، واشنتن ئامادەیە دەست بەسەر ئەو یۆرانیۆمەدا بگرێت کە لای ئێرانە، ئەگەر بێت و تاران ڕەت بکاتەوە ڕادەستی بکات.

وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە دەزانین ئەوان چییان هەیە، دەبێت ڕادەستی بکەن و ئێمەش دەستی پێ دەگەین، ئەگەر ناچاریش بین بە زەبری هێز لێیان دەسێنینەوە، چونکە دەتوانرێت ئەم کارە بە هەموو ڕێگە و ئامرازە گونجاوەکان ئەنجام بدرێت."

ئەم هۆشدارییە توندەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە چوارچێوەی ئاڵۆزییە درێژخایەنەکانی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێراندایە، کە دوای کشانەوەی واشنتن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2018 و پاشان زیادکردنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن تارانەوە بۆ ئاستی 60% گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار، بەتایبەت کە ئێستا ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت بە گەڕانەوە بۆ سیاسەتی "وپەڕی فشار" و زیادکردنی هەڕەشەی سەربازیی ڕاستەوخۆ، ڕێگری لە گەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی بگرێت و کۆتایی بەو بنبەستە سیاسییە بهێنێت کە چەندین ساڵە لەنێوان هەردوولادا بەردەوامە.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.