Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 23:44

کەشناسیی هەرێم: بارانی بەهار دەست پێ دەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهاری ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.


کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەی هەورەکان زیاتر دەبێت. پێشبینی دەکرێت لە ناوچە جیاجیاکان، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، گەواڵە بارانی لەناکاو ببارێت و هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵدا بێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، ئەگەری نمە بارانی کەم بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) هەیە. لە شەودا کەشوهەوا تا ڕادەیەک جێگیر دەبێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ کەشناسی هەرێم دەڵێت: پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.

سەبارەت بە سبەی پێنجشەممە کەشناسی هەرێم دەڵێت، "ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت. پێشبینی دەکرێت بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکان ببارێت.


سەبارەت بە پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ، بەرێوەبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر ببنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنجشەممە بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20

سلێمانی: 19

دهۆک: 20

کەرکووک: 24

هەڵەبجە: 21

زاخۆ: 20

سۆران: 18

گەرمیان: 24

پیرمام: 16

حاجی ئۆمەران: 13

چەمچەماڵ: 20

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.