Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 01:56

ئێران: ترەمپ 10 مەرجی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و پیتاندنی یۆرانیۆم قبوڵ کردووە

کوردستان TV
100%

 

میدیا فەرمییەکانی ئێران ڕایانگەیاند، تاران 10 مەرجی توندی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکان خستووەتە بەردەم واشنتن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەرجەمیانی قبوڵ کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، گرنگترین مەرجەکان بریتین لە: کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکان، بەردەوامیی دەسەڵاتی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا، قبوڵکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم، لابردنی تەواوی سزاکان، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، قەرەبووکردنەوەی زیانەکان، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، و ڕاگرتنی جەنگ لە هەموو بەرەکاندا لەوانەش بەرەی لوبنان.

تاوەکو ئێستا کۆشکی سپی بە فەرمی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەم ئیدیعایانەی تاران بڵاونەکردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە تەنها چوارچێوەی گشتیی پێشنیازەکان تاوتوێ کراون. ئەم مەرجانەی تاران لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ جێگیرکردنی ئاگربەستێکی 2 هەفتەیی لە ئارادان.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.