Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 16:27

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی دەکات

کوردستان TV
100%

دوای هێرشە ناڕەواکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر، سەرۆک بارزانی سەردانی پرسەی شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی کرد و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەو دوو هاوژینە دەربڕی کە بوونە قوربانی هێرشێکی درۆنی.

ڕۆژی سێشەممە 7ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە پرسەی هەردوو شەهیدی گوندی زەرگەزەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر دا کرد، ئەو دوو شەهیدە کە هاوسەری یەکتر بوون، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی ناڕەوادا کە بە درۆنی ئێرانی ئەنجامدرابوو، لەناو ماڵی خۆیاندا لە گوندی زەرگەزەوی شەهید کران.

سەرۆک بارزانی پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی دەربڕی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.