ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌ناو كۆشكی سپی دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاریی رزگاركردنی ئه‌فسه‌ره فرۆكه‌وانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌ناو خاكی ئێران كه‌وته خواره‌وه و له ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌گمه‌ندا رزگاركران.
گرنگترین لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ رۆژنامه‌نووسان...
به‌خێر بێن و جه‌نگی هه‌ڵسانه‌وه‌تان پیرۆز بێ
ده‌توانین له یه‌ك شه‌ودا ته‌واوی ئێران له‌ناو ببه‌ین، ره‌نگه سبه‌ی شه‌و بێت.
رزگاركردنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌مان شتێكی ده‌گمه‌ن و هه‌وڵێكی زۆر ناوازه بوو.
200 سه‌رباز و 21 فڕۆكه‌مان نارد بۆ رزگاركردنی ژیانی یه‌ك فڕۆكه‌وان.
ئێمه خاوه‌نی به‌هێزترین سوپاین له جیهاندا .
ئێران خه‌ڵاتی گرانبه‌های ئاماده كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئێمه‌ی بكه‌وێته ده‌ست، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مه‌ی بۆ نه‌چووه سه‌ر .
به پلانێكی تۆكمه زیره‌كانه توانیمان ئێران فریو بده‌ین و فرۆكه‌وانه‌كه‌مان رزگار بكه‌ین.
خودا سه‌یری ئێمه‌ی ده‌كرد و چاوی له ئێمه بوو تا یارمه‌تیمان بدات.
له شه‌وێكی دره‌نگ و ژینگه‌یه‌كی سه‌ختدا كه هه‌مووی لم بوو، له 200 سه‌رباز ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازیشمان بریندار نه‌بوو له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی فڕۆكه‌وانه‌كه برینداره‌كه‌مان.
سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی له هه‌وڵه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی فرۆكه‌وانه‌كه ئه‌نجامدا له خاكی ئێران‌دا.
به‌ڕاستی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ئازا‌و به‌هره‌مه‌ند و ناوازه‌ن ناتوانم وه‌سفیان بكه‌م.
من وه‌كو فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان سوپاسی تیمی جه‌نگیی ده‌كه‌م كه زۆر سه‌ركه‌وتووانه ئامانجه‌كانیان له ئیران پێكاوه.
تا ئێستا 45 هه‌زار كه‌س له ئێران كوژراوه له خۆپیشاندانه‌كان، ئیتر نابێت خه‌ڵك بترسن
روانگه‌ی من گۆرینی رژێمی ئێران نه‌بوو، به‌ڵام روویدا و لێشی په‌شیمان نیم
من هه‌موو كاره‌كانم له‌و جه‌نگه به پلان كردووه و ته‌واو بیرمان لێ كردووه‌ته‌وه.
ئێرانییه‌كان ده‌بێت بۆ ئازادی خۆیان شه‌ڕ بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ كورد نێوانمان زۆر باشه، به‌ڵام نامانه‌وێت ئه‌وان بچنه ناو ئێران و ئازاریان پی بگات.
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه كورد نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
له‌ناو ئێران پێمان ده‌گوترێ تكایه ته‌واوی ئێران بۆردومان بكه‌ن .
ئه‌وان له رێگه‌ی نیشانه‌شكێنی شاره‌زا قه‌ناس له ئافره‌تی خۆپیشانده‌ر ده‌ده‌ن.
خه‌ڵكی ئێران ناوازه‌ن و زیره‌كن، به‌ڵام رژێمه‌كه‌یان نا دیموكراسییه و دوژمنی ئازادییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.